بەرپرسێکی عێراقی پێیوایە فەرمانبەرانی هەرێم مافی تەواویان بەسەر حکومەتی عێراقەوە هەیە، مافی خۆشیانە مووچەی تەواو وەرگرن.
فالح ساری، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بەماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە" ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێم كه به‌راستی له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا كار ده‌كه‌ن، فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی عیراقن و مافیان به‌سه‌ر به‌غداوه هه‌یه ته‌واوی موچه‌كانیان بۆ ره‌وانه بكات".
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق،ئاشکراشی دەکات" بۆ لێكۆڵینه‌وه له موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنێت و دواتر راپۆرتێك پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه رێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " رێگه‌ی دووه‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ئه‌وه‌یه كه له رێگه‌ی دیوانی چاودێریه‌وه وردبینی بكرێت و زانیاری له‌سه‌ر كۆبكرێته‌وه و به‌پێی مانگ و وه‌رز و ساڵ لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت و بزانرێت هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بڕی چه‌ند پاره‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمه".