موراد قهرهیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) رایدەگەیەنێت، دوای زیاتر لە 20 رۆژ سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییە هاوپەیمانەکانی نەیانتوانیوە پێشڕەوی بکەن و ئهو شوێنهی کە زۆرترین پێشڕەوییان تێدا كردووه پێنج کیلۆمەترە.
قهرهیلان بە ئاژانسی فورات نیوزی نزیک لە پەکەکەی راگەیاندووە، هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی توركیا لە ئەنجامی دانیشتنەکانی ئاستانایە و بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ڕوسیا ئەنجام دەدرێت، ئەویش لە بەرامبەر پێدانی بەشێک لە ئیدلب بە ڕژێمی سووریا و ڕووسیا.
ناوبراو وتویەتی "چهند هێزێکی هەرێمیش بەشدارییان لەو ڕێککەوتنەدا کردووە. دەکرێت لەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کە ئهمهریكا رابەرایەتی دەکات، چهند دهوڵهتێک هەبن ئەو کارەیان بەلاوە پەسەند نەبوو بێت، بەڵام چهند دهوڵەتێكیان بە وتنی ئەوەی کارێکیان لەدەست نایەت یان بە وتنی عەفرین لە دەرەوەی پاراستنی ئەوانە، ئەو هێرشە دڕندانەیەیان پەسەند کردووە".
قهرهیلان ئاماژەی بەوە کردووە، کە "عەفرین، شوێنی هەرە ئارامی سووریایە، بێ هەڵوێستی لایەنەکان بەمانای بەشداری کردنە لە سیاسەتی کۆمەڵکوژی و کارێکی نامرۆڤانەیە".
قەرەیلان ئەوەشی ئاشکرا کردووە، "کە لە شەڕی 2 تا 3 ڕۆژی مهیدانی شێخۆرز، ژمارەی کوژراوانی قاعیدە گەیشتووەتە 350 چەکدار، هەروەها بەپێی زانیارییەکان ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیاش نزیکەی 200 سهربازه. بەڵام ئەوانە لە ڕایگشتیی تورکیا دەشارنەوە. لە بەرامبەریشدا ژمارەی شەهیدەکانی یەپەگە نەگەیشتووەتە 100 شەڕڤان. سوپای تورکیا بەو درۆیانە دەیەوێ خۆی سەرکەوتوو پیشان بدات، بەڵام ڕاستی شتێکی دیکەیە."