بەرپرسێکی بالآی گۆڕان دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئارام شێخ محەمەد کە لەسەر پشکی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتووە، بڕیاری دەدات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆی هەڵنابژێرێتەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا کە لەمیدیاکاندا بلآوکراوەتەوە، ئارامی شێخ محەمەد " لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و خوڵقاندنی دەرفەت بۆ هاوڕێیانی ترمان لەناو بزوتنەوەی گۆڕان، كە دڵنیام پڕیەتی لە كادری بەتوانا و چالاك و لێهاتو، وەك كاك نەوشیراون وەصفی كردوە پڕیەتی لە شێرە ژن و پیاوی جوامێر، كە ئەتوانن هەمو ئەركێك بەڕێوە ببەن، ئەوەتان پێ رائەگەیەنم كە بەندە لە رۆژی چوارشەممەی رابردو رێكەوتی ٧ی شوباتی ٢٠١٨ەوە بە فەرمی هاوڕێیانم لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردن ئاگاداركردۆتەوە كە وێڕای دەستخۆشی و هیوای سەركەوتنم بۆیان لەم ئەركە قورسە ، بەندە بەنیاز نیم خۆم كاندید بكەمەوەو دەرفەت ئەدەم بە هاوڕێیانی تر ئەسپی خۆیان لەم گۆڕەپانەدا تاو بدەن".

دەقی روونکردنەوەکە  

 

بەپێویستی ئەزانم لەڕێی ئەم رونكردنەوەیەوە خەڵكی كوردستان بە گشتی و ئه ندامان و لایه نگرانی بزوتنه وه ی گۆڕان بە تایبەتی ئاگادار بكەمەوە سەبارەت بە پرسی خۆكاندیدكردنەوەم بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨.

 

لێرەو لەوێ ناوی بەندە لەنێو ئەو ناوانەدا باس ئەكرێ  بۆ دوبارە خۆكاندیدكردنەوەمان، ئەمەوێ ئەوە رابگەیەنم لەماوەی چوار ساڵی رابردودا بەوپەڕی لەخۆبردویی و دڵسۆزییەوە دوای وەرگرتنی متمانەی مامۆستای گەورەمان رەوانشاد كاك نەوشیروان بۆ سەرۆكایەتی لیستی پارێزگای سلێمانی و وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەركەوتنێكی گەورەمان لەگەڵ هاوڕێكانم لە هەڵبژاردنەكان و پوسته كه شدا بەدەستهێنا، كە بە ئیعترافی دۆست و دوژمن توانیمان سەرەڕای ئەركی قورس و دۆخی نالەباری سیاسی و ئابوری كوردستان و ئاڵۆزبونی كێشە سیاسیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، جوانترین نمونەی كاری پەرلەمانی و هاوڕێیانەو دۆستانە مان چ لەناوخۆمان و ئەوەشی پێمان كرابێت لەگەڵ لیستە كوردستانیەكانی تر و پێكهاتەكانی تری ناو پەرلەمان ئەنجاممان داو بۆ یەك چركەش درێغیمان نەكردوە لە داكۆكی و شەڕكردن لەسەر مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان و مافە دیموكراتیەكانی گەلانی عێراق.

 

لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و خوڵقاندنی دەرفەت بۆ هاوڕێیانی ترمان لەناو بزوتنەوەی گۆڕان، كە دڵنیام پڕیەتی لە كادری بەتوانا و چالاك و لێهاتو، وەك كاك نەوشیراون وەصفی كردوە پڕیەتی لە شێرە ژن و پیاوی جوامێر، كە ئەتوانن هەمو ئەركێك بەڕێوە ببەن، ئەوەتان پێ رائەگەیەنم كە بەندە لە رۆژی چوارشەممەی رابردو رێكەوتی ٧ی شوباتی ٢٠١٨ەوە بە فەرمی هاوڕێیانم لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردن ئاگاداركردۆتەوە كە وێڕای دەستخۆشی و هیوای سەركەوتنم بۆیان لەم ئەركە قورسە ، بەندە بەنیاز نیم خۆم كاندید بكەمەوەو دەرفەت ئەدەم بە هاوڕێیانی تر ئەسپی خۆیان لەم گۆڕەپانەدا تاو بدەن.

 

لە كۆتاییدا وێڕای سوپاسی بێ پایانم بۆ خەڵكی كوردستان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان، كە لەرابردودا متمانەیان بەمن بەخشی، ئەمەوێ ئەوەش دوپات بكەمەوە كە ئامادەم بزوتنەوەكەم هەر ئەركێكی ترم پێ بسپێرێت بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەجێی بگەیەنم و به شانازیه وه هه ر وه ك خویندكاری ریبازی ماموستاو ریبه ری گه وره مان ئه مینینه وه 

 

براتان

 



PM:07:14:12/02/2018