لە رێگای چەند وێنەیەکەوە خانمە میدیاکاری ناسراوی بابەتە هونەریەکان، خۆی بۆ رۆژی خۆشەویستی " ڤالانتاین" ئامادە دەکات.
شارا ئیبراهیم کە ئێستا لە کەناڵی کورد ماکس دا بەرنامەی " شارا " پێشکەش دەکات، لە نوێترین دەرکەوتنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە بە جلی سوورەوەو لە دەرەوەی شار چەند چڵ نێرگزی بەدەستەوەیە.
ئەو خانمە میدیاکارە بەم ستایڵە نوێیەوە نەبینراوە.
شارا ئیبراهیم لەساڵی 1989 لە دایکبووە ئەو تا ئێستا لە سێ کلیپدا بەشداری کردووە و دوو جار هاوسهرگیری کردووه و خاوهنی منداڵێکه و پێشکهشکاری بهرنامهی ئێوارهی ئێن ئاڕ تی دوو بوو، بەڵام ماوەی دوو ساڵە لەو کەناڵە دوورکەوتۆتەوەو گرێبەستی لەگەڵ کەناڵی کوردماکس کردووە.