كه‌مال محه‌مه‌د و كورده عومه‌ر، گۆرانیبێژانی كورد، به بۆنه‌ی ڤالانتاینەوە نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆیان به ناوی (له‌یلی) بڵاو كرده‌وه.
نه‌به‌ز محه‌مه‌د، تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كه له ئه‌ورووپا كاری میوزیك و تۆماركردنی بۆ كراوه، سباستیان فۆرسان كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
کوردە عومەر، چەندین ساڵە لە دەرەوەی وڵات دەژی، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، کاری دەرھێنانیشی بۆ چەندین ھونەرمەندی دیکە کردووە.
هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د له دایكبووى ساڵى 1960 شارى سلێمانییه، خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانى و كلیپه دواین كارى هونه‌رى به‌شدارى بوو له ئاهه‌نگێكى تایبه‌ت به ڕۆژى ڤالانتاین له شارى سلێمانى.
کەمال محەمەد، لە پێگەی تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و کوردە عومەر، ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بڵاو کردووەتەوە، لەسەر وێنەکەشدا نووسیویەتی "بەم زوانە کارێکی نوێ لەگەڵ کوردە عومەر".