حکومەتی عێراق دوابڕیاریدا لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێبڕین لەموچەی فەرمانبەرانی عیراق، بەهۆی ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2018 پەسەند نەكراوە.

مەهد عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وەڵامێكی نووسراوێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی داوەتەوە، لەبارەی لێبڕینی لەموچەی فەرمانبەرانی عیراق و پشتیوانی خۆی بۆ نووسراوەكەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەربڕیوە، بەوەی كە پێویستە لێبڕین لەموچەی فەرمانبەرانی عیراق بەردەوامی پێنەدرێت و رابگیرێت، بەوپێیەی یاسای بودجە بۆماوەی ساڵێكەو بەكۆتاییهاتنی ساڵ ئەویش كۆتایی پێدێت.

پێشتر لە یاسای بودجەی 2017، هەر فەرمانبەرێكی عیراق بڕی 3.8 لەموچەی بنەڕەتی دەبڕدرا و پارەكەش بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی و ئاوارەكان خەرجدەكرا.



PM:09:06:14/02/2018