ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی بۆ چەند رۆژێک بێ ئاو دەبن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی سلێمانی هاولآتیانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئاوی جەند گەڕەک نابێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاوی سلێمانی بلآویکردەوە بەهۆی تەقینی سەرچاوەو کانیاوەکانی سەرچنار گەڕەکەکانی ناو شار و بەکرەجۆ و راپەڕین بێ ئاو دەبن.

ئاوی سلێمانی باس لەوە دەکات نەبوونی ئاو چەند رۆژێک دەخایەنێت و تا لێڵی ئاوەکە نامێنێت، ئاوی ئەو گەڕەک و ناوچانە نابن.



PM:10:13:16/02/2018