ماڵپەڕی PUK زمناحاڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە سووپای تورکیا بەگازی کووشندە بۆردومانی ناحیەی شێڕی لە عفرین کردووە.
ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "له‌ناحیه‌ی شیری سه‌ربه عه‌فرین سوپای توركیا گازی كوشنده‌ی به‌كارهێناوه‌و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س برینداربوون كه هه‌موویان هاووڵاتی مه‌ده‌نین".
په‌یامنێری ماڵپەڕەکە لە عفرینەوە دەڵێت " به‌پشت به‌ستن به‌زانیاریه ره‌سمیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین، رایگه‌یاندوه: ئه‌مڕۆ سوپای توركیا به‌گازی كوشنده بۆردومانی ناحیه‌ی شیری عه‌فرینی كردوه".
وتیشی: به‌و هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كه هاووڵاتی مه‌ده‌نین برینداربوون و له‌ژێر چاره‌سه‌ری ته‌ندروستین.
رونیشكرده‌وه: له‌ئێستادا جلوبه‌رگی برینداره‌كان ره‌وانه‌ی تاقیگه كراون بۆیه بزانرێت چ جۆره مادده‌یه‌ك بووه.