وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ ئاسایش میوشن کە بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوە دەچێت، چەندان دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا و ئیتالیا و نەرویژ سازکرد.
دوێنێ هەینی 16/2/2018ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەک راگەیاندنی حکومەتی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، ئورسولا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به دیداره‌كه و به دوایین سه‌ردانی بۆ به‌غدا و هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵیشی به ده‌سپێكردنی دیالۆگ و سه‌ردان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا و ستایشی ڕۆڵی پێشمه‌رگه و هاوكارییان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان له كوردستان كرد و له دوایین پێشهاته‌كانی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدای پرسی.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دوایین هه‌نگاو و پێشهاته‌كانی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه ئاماده‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی عێراق چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روها سوپاسی ڕۆڵی ئه‌ڵمانیا و پشتگیری و هاوكارییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان له كاتی شه‌ڕی دژی تیرۆردا كرد، دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر و هاوكارییه‌كانی ئێستای ئه‌ڵمانیایشی بۆ بیناكردنی تواناكان له هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند.
له كۆوبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوكارییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه و دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر بایه‌خدانی ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی تیرۆر به به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ئێستا و داهاتوودا.
هه‌ر له میانه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانیدا له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ی هه‌ینی 16/2/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئینه ئیریكسن سۆرایدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
هه‌ر له به‌رده‌وامیی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له میونشی ئه‌ڵمانیا، ئێواری هه‌ینی 16/2/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ ئانجه‌لینۆ ئالفانۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئالفانۆ ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی له شه‌ڕی دژی داعشدا كرد و جه‌ختی له دۆستایه‌تی و پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها خۆشحاڵی و بایه‌خدانی وڵاته‌كه‌ی به ده‌سپێكردنی پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئیتالیای كرد بۆ ئه‌و پشتیوانی و هاوكارییانه‌ی له كاتی شه‌ڕی دژی داعشدا پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستانی كردوون، جه‌ختیشی له گرنگیی ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی تیرۆر كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ شكاندنی سه‌ربازییانه‌ی داعش، گرنگه هۆكاره‌كانی دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی داعش و تیرۆر له عێراق و بیری تیرۆر و توندوتیری ڕیشه‌كێش بكرێن، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی قۆناغی ئێستا و پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا پێشكه‌ش كرد.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.