گەنجانی یەکێتی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای
دەکەن کە حیزبەکەیان لەکەناری هەڵوەشانەوە نزیک بۆتەوە.
لە بەیاننامەیەک کە بەناوی " بەیاننامەی
هۆشداری و ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە دۆخی یەکێتی" کە بۆ سپی نێردراوەو
ژمارەیەک گەنجی سەر بەو حیزبە دەریان کردووە تیایدا هاتووە".
یاننامەی ھۆشداری و ئـاگادارکردنەوە سەبارەت بە دۆخی یەکێتی " لەھەمووی
کارەستتر و زیان بەدوای خۆیداھێنەرتر بۆیەکێتی ،ئـەوەیە ئـەوانەی بانگەشەی
پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی دەستگرتن بەڕێبازەکەی مامەوە دەکەن ،دەموو چاو
ڕزیوەکانی نێو یەکێتین کەبەڕووکەش لەگەڵ یەکێتین و ژێربەژێر کار بۆ باڵێکی جیابووە
دەکەن" .
دەقی بەیاننامەکە
بەیاننامەی هۆشداری و ئاگادارکردنەوە سەبارەت
بە دۆخی یەکێتی
وەکوھەمووان ئـاگادارن کەیەکێتی لەدۆخێکی تەواوھەستیاردایە ،بەھۆی
ھەڵپەوبازرگانیکردنی بەشێکی زۆر لەسەرکردەکانی و نەمانی بڕیارتێیدا ،جۆرێک لە
پاشاگەردانی دروستبووە و لەلێواری ھەڵوەشاندنەوە نزیک بووەتەوە.
لەھەمووی کارەستتر و زیان بەدوای خۆیداھێنەرتر بۆیەکێتی ،ئـەوەیە ئـەوانەی
بانگەشەی پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی دەستگرتن بەڕێبازەکەی مامەوە دەکەن ،دەموو
چاو ڕزیوەکانی نێو یەکێتین کەبەڕووکەش لەگەڵ یەکێتین و ژێربەژێر کار بۆ باڵێکی
جیابووە دەکەن .
ئـێمە وەکو ناوەندی گەنجانی یەکێتی لەگەرمیان کەلەساڵی ٢٠١٢وە
دامەزراوین لەژمارەیەکی زۆرگەنجی دڵسۆزی یەکێتی پێکھاتووین، لەمکاتەدا کە عێراق و
کوردستان لەبەردەم چەندین ھەڵبژاردنی چارەنوسسازدان ،ئـەنجامی ئـەم ھەڵبژاردنانە
داھاتووی یەکێتی یەکلایی دەکەنەوە بویە بە پێویستی دە زانین چەند خاڵێک ئـاراستەی
سەرکردەو کادیر و یەکێتی یە دڵسۆزەکان بکەین .
١- پەلە
بکرێت لەئـەنجامدانی کۆنگرەو ڕێگەنەدرێت بەرپرسە دەم و چاو ڕزیو و ناشرینەکانی ناو
سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بەھیچ پاساوێک ھەوڵی دواخستنی بدەن .
٢- کۆنگرەیەکی
ئـیرادەدار ئـەنجام بدرێت تێیدا ئـەم دەم و چاوانەی نێو سەرکردایەتی و مەکتەبی
سیاسی دوربخرێنەوە کە ٢٧ساڵە خەریکی بازرگانی و فەرھودکارین و جەماوەر لەبەرئـەوان
لە یەکێتی تۆراون ،کەچی ئـێستا موزایدەی پاکێتی دەکەن و ژێربەژێریش بۆباڵێکی
جیابووەوە کاردەکەن.
٣-کۆنگرە
ببێتە ھۆی چاکسازی کردنی ڕاستەقینە لەنێو ڕیزەکانی یەکێتیدا ،بەدوور خستنەوەی
بازرگانەکان و ھێنانە پێشەوەی ژنان و گەنجی پاک و دڵسۆزو بەتوانا و ئـەزموون دار
بۆ نێو ناوەندی بڕیاردانی یەکێتی .
٤- ئـامانج
لەبەستنی کۆنگرە ڕێککەوتن نەبێت بۆ پشک و پشک داری و دیسانەوە دابەشکردنی پۆستەکان
لەسەر بنەمای تە وافق ،بەڵام ئـامانج لەکۆنگرە نوێکردنەوەی یەکێتی و کۆتایی ھێنان
بەباڵ باڵێن و گۆڕانکاری ڕیشەی بێت تێیدا.
لەکۆتایدا وەکوناوەندی گەنجانی یەکێتی لەگەرمیان، ھەموولایەک
ئـاگاداردەکەینەوە جەماوەری کوردستان و لایەنگرانی یەکێتی و کەس و کاری شەھیدان
توڕەن ،زویرن و دڵنیاشن لەخراپی دۆخی یەکێتی .
بۆیەئـاگادارتان دەکەینەوە کەرپێش پرۆسەکانی ھەڵبژاردن کۆنگرەیەکی پاک
و بێگەرد ئـەنجام نەدەن وە یەکێتی نوێ نە کەنەوە ، لەبەرپرسەبازرکان و دەم و چاوە
ڕزیوەکانی پاک نەکەنەوە ،ئـەوا یەکێتی بەرەو ھەڵدێر دەڕوات ، بەپێچەوانەوە نوێ
بوونەوەی یەکێتی ،یەکسانە بەئـاشت بوونەوەی جەماوەر و ھەڵسانەوەی یەکێتی یە کە ی
مام .
ناوەندی گەنجانی یەکێتی لەگەرمیان .
17 / 2/ 2018