بەوێنە.. هونەرمەندێكی ناسراو گیان لەدەستدەدات

هونەرمەندێکی ناسراوی فەرەنسی- جیهانی دیدییە کۆکوود لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

هونەرمەندەی فەرەنسی یەکێکە لەکەمانژەنە ناسراوەکانی جیهان، وەک ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردۆتەوە رۆژی یەک شەممە لە دوای سازکردنی کۆنسێرتێک، بەهۆی سەکتەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.

مردنەکەی لەلایەن کریستۆڤ دیگیل بەڕێوەبەری کارەکانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە ژنەکەی و سێ کچەکەی و هاوڕێ و هاوپیشەکانی هەواڵی مردنی لۆکوودیان ڕاگەیاندووە.

وەک راگەیەنراوەکە ئاماژەی بۆ دەکات مردنەکەی لەناکاو بووە چونکە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە ئاهەنگێکی مۆسیقی لە هۆڵی "بلومیە" بۆ مۆسیقای جاز لە پاریس بەشداریکردووە. دیدییە لۆکوود لە ساڵی ١٩٥٦ لە کالییە لە باشوری کونف لە خێزانێکی فەڕەنسی – سکۆتلەندی لەدایکبووە، باوکی مامۆستای مۆسیقا بووە، لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی بە ژەنینی کەمان کردووە.

لۆکوود بە دیارترین کەمانژەن و نوسەری مۆسیقای جاز دادەنرێت لە فەڕەنسا، لە چوار هەزار و ٥٠٠ ئاهەنگی مۆسیقی بەشداریکردووە، زیاتر لە ٣٥ کاری تۆمارکراوی هەیە.




PM:09:30:19/02/2018