بوومەلەرزەیەک رانیە و قەڵادزەی هەژاند

بوومەلەرزەیەک کە لەسنوری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان روویداو شاری رانیەی هەژاندووە.

ماڵپەڕی دەزگای بومەلەرزەزانی ئەوروپا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەکی ئەمشە و بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ لە سنوری هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران ڕوویداوە.، پەیامنێری رانیەش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە خەڵکی ناوچەی راپەرین هەستیان پێ کردووەو دووچاری ترس و دڵە راوكی بوون.

 ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ناوەندی بومەلەرزەکە کەوتۆوەتە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری ١٠٤ کیلۆمەتر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوەندی بومەلەرزەکە ٢٤ کیلۆمەتر لە شای بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوور بووە.

بومەلەرزەکە لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی رانیە و قەڵادزێ و کۆیە و چەند ناوچەیەکی دیکەش هەستی پێکراوە و لە هەندێک شوێن خەلکی لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.



PM:10:46:19/02/2018