"سپی" هۆكاری دووركەوتنەوەی خانمە پێشكەشكارێكی ئێن ئاڕتی ئاشكرادەكات

هۆزان هەڵكەوت، خانمە پێشكەشكاری ئێن ئاڕتی ماوەیەكە لە شاشەكان دووركەوتۆتەوە و "سپی" هۆكاری دووركەوتنەوەی ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" كەوتووە هۆزان هەڵكەوت، پێشكەشكاری ئێن ئاڕتی دوو بەهۆی ئەوەی دووگیانە لە كارەكەی دووركەوتۆتەوە و لە ئێستادا لەو كەناڵە دەرناكەوێت.

هۆزان هەڵكەوت عوسمان لەدایكبووی ساڵی 1987ی گەڕەكی بەختیاری سلێمانیەوە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانیە و لە ئێستادا پێشكەشكاری بەرنامەی خەڵات و دیاری كەناڵی ئێن ئاڕ تی دووە و خاوەنی منداڵێكە و دووجار هاوسەرگیری كردووە.



AM:11:01:20/02/2018