"76 سەربازی سوپای توركیای كوژراون"

لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانی دوو مانگی رابردووی نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا لە باكوری كوردستان 76 سەربازی توركیا كوژراون. 

ماڵپەڕی "رۆژنیوز"ی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" بڵاویكردووەتەوە "گەریلاكانی هەپەگە لە دوو مانگی رابردووی زستانی ئەمساڵدا، لە هەموو مەیدانەكان لە دژی سوپای تورك چالاكییان ئەنجامداوە، لە ئەنجامی ئەو چالاكییانەدا 76 سەربازی تورك كوژراون و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە مێژووی تێكۆشانی هێزەكانی گەریلادا كەم روویداوە كە گەریلاكان لە زستاندا رێژەیەكی بەم شێوەیە بەرز چالاكی ئەنجام بدەن".

ئاماژەی بەوەشكردووە "یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی چالاكییەكانی هەپەگە ئەوەیە، كە هەرچەندە حكومەتی تورك ئاماری كوژراو و بریندارەكانی راناگەیەنێت و لە رای گشتی دەشارێتەوە، بەڵام ڤیدیۆكانی گەریلا تیڤی ئەو ئامارانە پشتڕاست دەكەنەوە".



AM:11:32:20/02/2018