بەرپرسێکی کورد لە حکومەتی عێراق کە بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات وتی " عه‌بادی ته‌ئكیدیكردۆته‌وه كه به‌م زووانه بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له‌فڕكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌رده‌كات".
د. عەبدوڵا عەلیاوایی راوێژکاری سەرۆکی کۆماری عێراق کە بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران دەکات لە لێدوانیکی رۆژنامەوانی دەڵێت "جگه له بابه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، هیچ پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و ناردنی موچه‌ی فه‌رمابنه‌ران، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس نه‌كراوه".
لێدوانی ئەو بەرپرسە کوردە لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دێت کە ئەمڕۆ ٢٠ ی شوبات سازکراو عەبادی دوای ئەو کۆبوونەوەیە بە میدیاکارانی راگەیاند " ئاماده‌ین گه‌شتی ئاسمانیی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم سه‌رجه‌م مه‌رج و داواكارییه‌كانی به‌غدا جێبه‌جێ بكات".
بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە لە ٢٥ ئەیلولی ٢٠١٧ەوە بەغدا گەشتە دەرەکییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەکەی هەولێر و سلێمانی راگرت و لەدەمەوە نەیکردۆتەوە.