بەوێنە .. چالاکوانێکی سیاسی کورد کۆچی دوای کرد

چالاکێکی کوردی یارسان، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای ٣٩ ساڵ لە ئاوارەیی بە هۆی زەخت و گوشارەکانی ڕژێمی ئێرانەوە، بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ ی شوبات بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
 
ماڵپەڕی ئاریان تیڤی، چالاکی سیاسی کوردی خەڵکی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆستەم خوسرەویی، ناسراو بە ڕۆستەم بازگر، دوای ماوەیەک ململانێ لە گەڵ نەخۆشیدا ، ئەمڕۆ لە وڵاتی دانیمارک گیانی لەدەستدا.
 
ڕۆستەم خوسرەویی لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ی زاینی لە بەرئەوەی ملی دانەدا بۆ زەخت و گوشارەکانی ڕژێمی ئێران و هەمیشە وەک چالاکێکی بواری سیاسەت بەردەوامی بەخەبات و تێکۆشانی دەدا، بەو هۆیەوە ئاوارەی عیراق دەبێت و لەوێش دووبارە درێژە بە خەبات و چالاکیەکانی دەدات، لەو پێناوەشدا چەندین ئەندامی خانەوادەکەی گیانی خۆیان پێشکەش بە خاکی کوردستان کردووە.
 
ڕۆستەم خوسرەوی بۆ دواجار ئاوارەی وڵاتی دانیمارک دەبێ و لەوێ نیشتەجێ دەبێت، تا بەیانی ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە بۆ هەمیشەیی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.



PM:11:08:20/02/2018