بەغدا: هەولێر بە مەرجەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان رازی بوو

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرایدەکات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەرجەکانی کردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی رازی بووە. تا ئێستا حکومەتی هەرێم لەمبارەیەوە روونکردنەوەی نەداوە.


سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح جەدید)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لێژنە تەکنیکییە هاوبەشەکانی هەولێر و بەغدا ”هەنگاوی باش"یان ناوە بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکان.


سەعد حەدیسی هەروەها رایگەیاندووە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەرجەکانی وەک سەرپەرشتیکردنی فڕۆکەخانەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە رازی بووە.


تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو لێدوانەی گوتە بێژی حکوومەتی عێراقییەوە نەداوە و لە ئەگەری دروستیی لێدوانەکەی حەدیسیشدا، فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.



PM:02:32:22/02/2018