یەپەگە بەیانێکی بەپەلە لەسەر عفرین بڵاودەکاتەوە

یەکینەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند "سوپای توركیا كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەو هاووڵاتییانەی تۆپباران كرد كە لە هەرێمەكانی جەزیرە و فوراتەوە بۆ پشتیوانیكردنی عەفرین روویان لەشارەكە كردووەو شەهیدو بریندارێکی زۆری هەیە".

یەپەگە بڵاویكردەوە ئەمشەو ٢٢ ی شوبات هەزاران كەس لە هەرێمەكانی جەزیرە و فورات و شارەكانی باكوری سوریاوە بۆ پشتیوانیكردنی عەفرین گەیشتنە هەرێمی عەفرین، بەڵام لەكاتی داخڵ بوونیان بۆ شارەكە، لەلایەن تۆپخانەكانی سوپای توركیاوە تۆپباران كران.

ئەوەشیخستەڕوو كە تۆپبارانەكەی سوپای توركیا قوربانی لێكەوتۆتەوە و ئاگریش لەیەكێك لەو ئۆتۆمبێلانە كەوتۆتەوە كە مەدەنییەكانی گواستۆتەوە بۆ عەفرین.

یەپەگە ئەوەی خستەڕوو، هاوكات لەگەڵ تۆپبارانەكەدا، فڕۆكەی جەنگی و چاودێریكردنی سوپای توركیا بە ئاسمانی ناوچەكەدا سووڕاونەتەوە.



PM:11:40:22/02/2018