به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا داوا له‌په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ده‌كات، لیستی هاندان ڕه‌وانه‌ی خه‌زێنه‌كان بكه‌ن و واده‌ی دابه‌شكردنیشی ئاشكراده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، ئاگادارینامه‌یه‌كی له‌په‌یجی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بڵاوكردۆته‌وه‌و ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕوو، "داوا له سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان ده‌كه‌ین، لیستی هاندانی مامۆستایان بۆ مانگی چواری ٢٠١٧ ئاماده بكه‌ن و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 25ی2ی 2018 بینێرن بۆ خه‌زێنه".
هاوکات ئێواره‌ی ڕابردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد: هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی هاندان دابه‌شده‌كرێت.