لە کەلار منداڵێکی دوو ساڵان گیانی لەدەستدا

لە قەزای کەلار بەهۆی کەوتنەوە خوارەوەی لە سەربان منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ  گیانی لەدەستدا.

علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لە قەزای کەلار تەرمی منداڵێکی دوو ساڵ هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار.

هەروەها ڕوونیکردەوە، بە وتەی کەسوکارەکەی، منداڵەکە ناوی (لیرە ئدریس ڕەشید)ە و تەمەنی دوو ساڵە، دوای ئەوەی لەکەلارەوە ڕۆیشتوون بۆ نێو باغەکەی خۆیان لەگوندی ساڵح ئاغا، دواتر منداڵەکەیان چووەتە سەربانی ئەو خانووەی لەنێو باغەکەدا بووە و کەوتووەتەخوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.



AM:09:43:23/02/2018