به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى سلێمانى، ڕایگەیاند به‌هۆى كه‌موكورتى له جۆرزه‌كه و به‌رنامه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌ك، به‌ستنى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرییان راگرتووه.
سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى سلێمانى ڕاگه‌یاند "له‌ماوه‌ى ڕابردوودا له‌چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كى سنوورى سلێمانى، جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێریمان بۆ ماڵان به‌ستووه و تاڕاده‌یه‌كى باشیش جێى ڕه‌زامه‌ندى هاووڵاتیان بووه، به‌ڵام به‌هۆى كه‌موكورتى له جۆزه‌كه، كه هه‌ندێكیان ئه‌مپێرى زیاد و كه‌م ده‌ده‌ن، دانان و به‌ستنى ئه‌و جۆره جۆزانه‌مان ڕاگرتووه".
ڕوونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تى كاره‌با و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌هاوكارى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، به‌رنامه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان هه‌یه و پلانه‌كه‌ش په‌سه‌ند كراوه، وتیشی "له قۆناغى یه‌كه‌مدا له ڕێى كۆمپانیاوه پێوه‌ره‌كه له چه‌ند شوێنێك تاقى ده‌كرێته‌وه، دواى ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ى ساڵێكدا بۆ ته‌واوى ماڵ و شوێنه بازگانى و پیشه‌سازییه‌كان ده‌به‌سترێت".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى سلێمانى، باسى ئه‌وه‌شى كرد، پێوه‌ره‌كه به‌سیستمێكى ناوه‌ندییه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه كه له ناوه‌ندێكه‌وه چاودێرى ده‌كرێت و بوار نابێت هیچ فێَلێكى تێدا بكرێت، "پێمانوایه به‌هۆیه‌وه دۆخى كاره‌با و ماوه‌ى پیدانى به هاووڵاتیان زیاتر و باشتر ده‌بێت".