بڕی باران بارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیەندرا

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەناو شاری هەولێردا 17.6 ملم باران باریوە.

لەسنوری پارێزگای سلێمانیش، لە قەڵادزێ زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە کە 32.6 ملیم بووە، بەڵام لەناو سەنتەری شارەکەدا هیچ بڕە بارانێک تۆمارنەکراوە.

لە  سنوری پارێزگای دهۆکیش، لەناوچەی مانکیش زۆرترین بڕی بارانی لێ باریوە کە 8.4 ملیم بووە، هاوکات لەناو سەنتەری شاری دهۆکدا 3.4 ملیم باریوە.



AM:11:50:23/02/2018