ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی 365 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌رده‌برێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش هه‌واڵه‌كه پشت راستده‌كاته‌وه.
تۆڕی هەواڵی سلێمانی لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كی بالاَی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه بڵاویکردەوە كه‌ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكاكردووه و پێیان راگه‌یه‌ندراوه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی پاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان دراوه پاره‌كه ره‌وانه‌كراوه و به‌لاَم پێنج شه‌ممه كۆتایی هه‌فته‌بووه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه ئاخۆ پاره‌كه گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان یاخود نا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییه ده‌كرێت به‌لاَم هه‌مان رۆژیش بریاری كۆتایی ده‌درێت كه ئه‌و لیسته‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پێده‌درێت به پاشكه‌وته یاخود به مووچه‌ی ته‌واو ده‌بێت .
هاوکات شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند "هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت به‌دواداچوونم بۆ ئه‌وهاوكارییه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌كردوه و له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری پێشمه‌رگه پێی راگه‌یاندووم بریاره تا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابروو كه‌ده‌كاته 22ی شوبات هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بگاته هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا دابه‌شبكرێت.