"سپی" هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی ئاشکرادەکات

کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی کە بڕیاربوو سبەی ئەنجام بدرێت دواخرا و "سپی"یش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.


سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە شاری هەولێرەوە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی کە بڕیابووە سبەی بەڕێوە بچێت دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار".

ئەو سەرچاوەیە هۆکاری دواخستنەکەشی گەڕاندەوە بۆ "ڕێکنەکەوتنی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەکە لەسەر ئەجێندای کۆبوونەوەکە".

سەرچاوەکە وتیشی "بڕیاربووە ئەجێندای کۆبوونەوەکە پێک بێت لە گفتوگۆکردن لەبارەی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و قسەکردن لەسەر کاندیدانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و لەناویشیاندا کاندیدبونی سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسکیۆنی گۆڕان لە لیستەکەی عەبادی".



PM:05:19:23/02/2018