٨ رۆژ دەکرێتە پشووی فەرمی
زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت پشووی بەهارەی ئەمساڵ ٨ رۆژ دەبێت.
ئاراس زەینەڵ جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەونیدا رایگەیاند " لە ١٧ ی ئازارەوە پشووی بەهارە دەستپێکدەکات و تا ٢٤ ئازار بەردەوام دەبێت".
جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەو هەوالآنە پشتڕاستناکاتەوە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە ٨ ی مانگی ئازارەوە پشوو دەستپێدەکات.
لەو بەروارەدا رۆژی نەورۆزیش دەکەوێتە نێوان پشووەکانی بەهارەوە.
PM:06:36:23/02/2018