سبەی هەرێم بۆ عفرین خۆپیشاندان دەکات

كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) دژی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر عفرین بڕیاری خۆپیشاندانی سەرتاسەی لە هەرێمدا داو، بۆ ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانەش داوا لە هاوڵاتیان و گشت لایەنەکان دەکات بەشداری بکەن. 
 
ڕێپێوانەكان کە بە ناوی "باشور پشتگیری عەفرین دەكات و بۆ عەفرین ڕێپێوان دەكات" ئەنجام دەدرێت.
 
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بانگەوازێك ئاراستەی هاولاتیانی هەرێمی كوردستانی دەكات، كە لەو ڕێپێوانەدا لە شار یان شارۆچكەی نزیك بە شوێنی نیشتەجێبوونیاندا بەشداریی بكەن و لەو ڕێگایەوە هێرشی سوپای تورك بۆ سەر عەفرین شەرمەزار بكەن.
 
كات و شوێنی خۆپیشاندانەكان:

-  سلێمانی: ڕۆژی شەممە ٢٤-٠٢-٢٠١٨ كاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەكی دوانیوەڕۆ، ڕێپێوانێك لە شاڕێی سالم (سەهۆڵەكە) بۆ بەردەم باخی گشتیی.
- هەولێر: ڕۆژی شەممە ٢٤-٠٢-٢٠١٨ كاتژمێر ٠٢:٠٠ ی دوانیوەڕۆ، گردبوونەوە لە پاركی شانەدەر.
- هەڵەبجە: ڕۆژی شەممە ٢٤-٠٢-٢٠١٨ كاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەكی دوانیوەڕۆ، گردبوونەوە لەبەردەم بانكە كۆنەكە.
- كەلار: ڕۆژی شەممە ٢٤-٠٢-٢٠١٨ كاتژمێر ٠٤:٠٠ ی ئێوارە، ڕێپێوانێك لەبەردەم پاركی لەیلا قاسم بۆ ناوبازاڕی گشتی.
- ڕانیە: ڕۆژی شەممە ٢٤-٠٢-٢٠١٨ كاتژمێر ٠٢:٠٠ ی دوانیوەڕۆ، ڕێپێوانێك لەبەردەم خوێندنگەی ئامادەیی كچانی ڕانیە بۆ سەرای ڕانیە.
- كۆیە: ڕۆژی شەممە ٢٤-٠٢-٢٠١٨ كاتژمێر ٠٢:٠٠ ی دوانیوەڕۆ، گردبوونەوەیەك لەبەردەم پاركی قوڕەبەرازە.
- سۆران: ڕۆژی شەممە ٢٤-٠٢-٢٠١٨ كاتژمێر ٠٢:٠٠ ی دوانیوەڕۆ، گردبوونەوەیەك لەناو بازاڕ.



PM:07:50:23/02/2018