بووک و زاوایەک بەردەباران کران

چەند پیاوێکی گوندێک لەدەڤەری پشدەر هەڵدەکوتنە سەر زەماوەندێکی هاوسەری و بوک و زاواو ئاهەنگێڕان بەردەباران دەکەن.

کەناڵی کوردستان تی ڤی بڵاویکردەوە  لە گوندی بانوەقەلی بناری گلە زەردە لە دەڤەری لە بەرئەوەی شوێنێکی خۆش و تەخت و بەرفراوانەو بێ مەسرەفە بەردەوام بووەتە شوێنی ئاهەنگی گواستنەوە، بەڵام لە ڕووداوێکی جیاوازدا بوک و زاوایەک بەردباران کران.

ئەو کەناڵە بڵاویکردەوە چەند پیاوێکی گوندی دووگۆمان لەدەڤەری پشدەر ھەڵدەکوتنە سەر ئاھەنگەکەو بە قۆچەقانی بەرد دەگرنە بوک و زاواو میوانەکانی ئاھەنگەکە و سەر و چاوی بووک و زاوا و ژمارەیەکی زۆر لە میوانەکان بریندار دەکەن.

لە ئەنجامی ئەو بەردبارانە بووکەکە کەناوی زەھرایە بە خوێنی سەرو چاوی سورهه‌ڵگه‌ڕاویه‌وه‌ رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن دەکرێت.
هەر لە ماڵپەڕە خەلکی گوندەکە بە بیانووی برینی خێرو بێری ناوچەکەیان تورە بوونی خواو کەم بوونی رسق و رۆزی خەلکی گوندەکە ئەوەیان کردووەو وتووشیانە چیتر رێگە نادەین رەشبەڵەک لێرە بکرێتەوە.



PM:08:31:23/02/2018