ئەندامێکی ناسراوی سەرکردایەتی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئاڵا تاڵەبانی بەبڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی نەچۆتە ئەو لیستە عەرەبییە.
مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هه‌ر كه‌سێكیش خۆی كاندید بكات، جا ئه‌و بێت، یان كه‌سێكی دیكه بێ، ئه‌وا پێویسته له سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌یی خۆیه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر درابێت، سه‌ركردایه‌تییه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كردبێت".
ئەوەشی نەشاردەوە کە لە سەرکردایەتیی یەکێتیدا "كۆبوونه‌وه و شت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كراوه و هیچ قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه"و دەشڵێت "جا نازانین مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه، هه‌رچه‌نده خۆی ده‌ڵێت ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش خۆی ده‌زانیت و با وه‌ڵام بداته‌وه".
لەبارەی ئاگاداربوونی بنەماڵەی مام جەلال تاڵەبانی لە کاندیدبوونەکەی ئاڵا تاڵەبانی، ئەو سەرکردەیەی یەکێتی گوتی: "ئه‌گه‌ر ماڵی مام جه‌لال ڕێگه‌یان دابێت، ئه‌وا ده‌گوترێت له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كات، ئه‌گه‌ر واش نه‌بێ ئه‌وا شتكی دیكه‌یه".