بەرپرسێکی پۆلیسی سلێمانی دەستی لەکاركێشایەوە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی نەقیب سەرکەوت ئەحمەد دەستی لە پۆستەكەی وەک وتەبێژ كێشایەوە.

سپی پەیوەندی کرد بە نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەویش لای خۆیەوە هەواڵکەی پشتڕاستکردەوەو وتی " رۆژی پێنجشەممە 22 ی شوبات  لەپۆستی وتەبێژی نەماوم".

ناوبراو هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكە بۆ ماندووبوونی  شەش ساڵە لەو کارەی گەڕاندەوەو، وتی " لە یەک کاتیدا وتەبێژم و بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی سەراش بووم، بۆیە دوای ئەوەی داوای بەخشینم لە پۆستی وتەبێژی كردو، بەڕێوەبەری پۆلیسیش بەسوپاسەوە قبوڵی كرد".

سەرکەوت ئەحمەد داوای لێبوردنی لە كەناڵەكانی راگەیاندن دەكەم ئەگەر هەندێکجار وەڵامم نەدابێتنەوە و داوای لێبوردن لە هاوڵاتیانیش دەكەم ئەگەر بەهۆی لێدوانێكی ئێمەوە نیگەران بووبن". 



PM:09:48:23/02/2018