خانمە بێژەری دیاری کەناڵی کوردستان ٢٤، سارا جەعفەر تووشی رووداوی هاتوچۆبوو.
بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو میدیاکارە لەسەر رێگای سلێمانی – کۆیە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، لەرووی تەندروستییەوە ئەو میدیاکارە تەندروستی باشە، بەڵام ئۆتۆمبیلەکەیان زەرەری بەرکەوتووە.
كاژین حه‌سه‌ن هاوڕێ و خانمه بێژه‌ر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی "شه‌وی رابردوو له ڕێگه‌ی نێوان كۆیه -سلێمانی هاوڕێم سارا جه‌عفه‌ر توشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو".
كاژین حه‌سه‌ن نووسیویه‌تی "سوپاس بۆ خوا هاوڕێ و خوشكی خوشه‌ویستم سارا جه‌عفه‌ر، سه‌لامه‌ته".
سارا جەعفەر و کاژین هەردووکیان میدیاکاری کەناڵی NRT بوون، بەڵام ئەو کەناڵەیان جێهشتوو لە کەناڵکوردستان ٢٤ جێگیربوون.