بڕیارده‌رێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ى 48 كاتژمێرى داهاتوودا هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى پرۆژه‌یاسای بودجه كۆده‌بنه‌وه.
عیماد یۆخه‌نا، بڕیارده‌رى په‌رله‌مانى عێراق، ڕایگه‌یاند "هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی(كۆمار و په‌رله‌مان و وه‌زیران) له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێرى داهاتوو پێش دانیشتنه‌كه‌ى چوارشه‌ممه كۆ ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنى سیاسی له‌باره‌ى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2018ه‌وه بكرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ڕێككه‌وتن، ئه‌وكات رۆژى چوارشه‌ممه پرۆژه‌یاساكه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و به‌ڕێككه‌وتن تێده‌په‌ڕێندرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە لایه‌نه كوردستانییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، له‌باره‌ى زیادكردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه، پێكه‌وه كۆببنه‌وه.
له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018، پشكى هه‌رێمى كوردستانى له 17% بۆ 12.67 كه‌م كرایه‌وە و به‌و هۆیه‌شه‌وه تائێستا په‌رله‌مانتارانى كورد بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە.