وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، به‌مزووانه یاداشتێك له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر پاسپۆرتی دیپلۆماسی عێراقی له‌گه‌ڵ رووسیا واژوو ده‌كه‌ن.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئەمڕۆ ٢٦ ی شوبات له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له حه‌فته‌م دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌كانی لێژنه‌ی عێراقی رووسی سه‌ردانی مۆسكۆی كرد، به‌گوێره‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیش، كه پێشتر ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرای كردبوو" "عێراق یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ رووسیا ئیمزا ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایێكه بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزای رووسی له‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق له‌داهاتوودا".
ئەحمەد مەحبوب، وتیشی "بڕیاره شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له مۆسكۆ، دووباره خوێندنه‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كانی پێشووی نێوان عێراق و رووسیا بكه‌ن، وێڕای گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی شه‌ڕی تیرۆر و ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی كوێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته".