کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکە شکستی خوارد

کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتی( سەرۆکی عێراق، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی حکومەت) کە کاتژمێر ٥ دەستی پێکرد، کەمێک پێش ئێستا کۆتایی هات، بێ ئەوەی بگەن بەهیچ ئەنجامێک.

عەبدوڵا عەلیاوەیی راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند "سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی بودجە نەگەیشتنە رێککەوتن". 

ناوبراو وتیشی" راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سێ سەرۆکایەتییەکە لیژنەی دارایی پەرلەمانیان بۆ چارەسەری کێشەی بودجە راسپارد".

راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق هەروەها گوتی: "سبەی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەی بودجە کۆدەبنەوە".



PM:10:17:01/03/2018