قەسەدە ڕایگەیاند، کە لە بەیانی ئەمڕۆوە، لە بەرەی ڕاجۆ و بلبلێ-وە شەڕ لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا بەردەوامە و شەڕڤانان زرێپۆشێکی سوپای تورکیان تێکشکاندووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە.
قەسەدە، ڕایگەیاند: سوپای تورک و چەتەکانی گونده‌كانی به‌ره‌ی شارۆچکەی ماباتا-یان تۆپباران كرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییه‌كی مەدەنی شه‌هیدبوو و ٣ هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون، هەروەها لە بەرەی ڕاجۆش، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە، ژمارەیەک هاوڵاتی شەهید و برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو: لە به‌یانی ئه‌مڕۆوە، لە بەرەی شارۆچکەی ڕاجۆ-وە، شەڕ لەنێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركی و چه‌ته‌كانی ڕوودەدات و تا ئیستاش به‌رده‌وامه، لەئەنجامی ئەو شەڕانەشدا، هێزەکانمان لە گوندی ئەلیبیسکا زرێپۆشێکی سوپای تورکیان تێکشکاند.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، قەسەدە ڕایگەیاندووە: له گوندی باخچه-ی بەرەی بلبلێ-یش، سوپای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هه‌وڵیاندا پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانمان وه‌ڵامیان دانه‌وه و هه‌تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.