سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا و هاوتا عێراقییەکەی کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌باره‌ی ئاسایشی سنوره‌كان و زانیاری هه‌واڵگرییەوە پێكده‌هێنن.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، خولوسی ئاكار سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای توركیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان له‌باره‌ی پاراستنی ئاسایشی سنور و به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌یاندنی ئه‌م پرسانه بۆ ئاستی باڵا كۆبوونەتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، توركیا وعێراق دووچاری هه‌مان مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی هاوشێوه بوونه‌ته‌وه كه ناوچه‌كه‌یان گرتووەته‌وه، بۆیە دەیانەوێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وتر بكه‌ن له‌باره‌ی پاراستنی سنوره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
هاوکات، عوسمان غانمی سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای عێراق ڕایگەیاند، سه‌ردانه‌كه‌ی خولوسی ئاكار بۆ عێراق گرنگی زۆرى هەیە به‌تایبه‌ت له‌بواری مه‌شق و ڕاهێنان و پڕچه‌ككردن و زانیاری هه‌واڵگری.
ئەوەشی خستەڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی ئاسایشی سنوره‌كان و مه‌شقی سه‌ربازی و زانیاری هه‌واڵگریی لە نێوان هەردوولا تاوتوێ كردووه .