بەوێنە.. لە سوید مافی پەنابەری بە مناڵێکی کورد نادرێت کە هەردوو دەستوقاچی نییە

هاوار مناڵێکی کوردی باشوورە و ئێستا تەمەنی پێنج ساڵ و نیوە. سەرەڕای بێ دەس و پەلە ، پێوویستی بە 3 نەشتەرگەریش هەیە و لەگەڵ خیزانەکەی دوو ساڵ پترە هاتوونەتە سوید و داوای مافی پەنابەرییان کردووە، بەڵام دەزگای پەنابەرانی سوید نێگەتیڤی(ڕەفز) داونەتێ. 
ماڵپەڕی مالمۆ کورد بڵاویکرۆدتەوە،" باوک و دایکی هاوار لەپاڵ کێشەکانی خۆیان و خەمی گەورەی کۆرپەکەیان، چەندین چیرۆکی تاڵ دەگێڕنەوە کە لە ڕووی کۆمەڵایەتی تووشیان بووە، تەنانەت ووتوویانە شیر مەدەن بە هاوار بابمرێ."

ئەوان دەڵێن "دەوڵەتی سوید هەموو هاوکارییەکی کوڕەکەیانی کردووە لە ڕووی تەندرووستیەوە، بەڵام ئەوان لە دڵەڕاوکێ و خەمی ئەوەن گەر ئیقامە وەرنەگرن و بگەڕێنرێتەوە بۆ ووڵات، نازانن چۆن بتوانن لەدۆخی خراپی خەستەخانە و دەرمانی ئەوێ کوڕەکەیان چارەنووسی چۆن دەبێ؟".

مالمۆ کورد ئەوە دەخاتە روو "ئەم خێزانە پێوویستیان بەوە هەیە کە میدیای سویدی سەردانیان بکات تا کێشەکەیان بە ڕای گشتی سوید بگەیەنن و تا مافی پەنابەری وەربگرن. ژمارەی خێزانی هاوار لای مالمۆکوردە و هەر کەسێک دەتوانێ تەلەفیزۆنەکان یان ڕۆژنامەکانی سوید ئاگادار بکاتەوە سەردانیان بکرێ ، دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن".





PM:11:16:02/03/2018