بەڤیدیۆ..ژنە شەڕڤانێک بەڵێنەکەی بۆ عەفرین بردەسەر

ژنە شەڕڤانێک بەڵێنی گیانفیدایی بۆ عەفرین دەباتە سەر و ئەمڕۆ شەهیدبوونی ڕاگەیەندرا.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا كە یەك هەفتە پێش ئێستا بڵاوكرایەوە، ، ڤیان سوران كە شەڕڤانێكی یەكینەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە)یە بەڵێنیدابوو تا "دوا دڵۆپ خوێنی" بەرگری لەعەفرین بكات، ئەمڕۆ شەممە هەواڵی شەهیدبوونی ڕاگەیەندرا.

ڤیان سوران كە ئەمرۆ 3ی 3ی 2018 لە عەفرین شەهید بوو رایگەیاندبوو، ئەو شەڕەی كە لە عەفرین ئەكرێت شەڕێكی شۆڕشگێڕیە، ڕاستە پانتایی عەفرین زۆر نییە بەڵام دڵی عەفرین زۆر گەورەیە، هێرشی ئاسمانی وتۆپ خانەكانی سوپای توركیا بەردەوامە ، بەڵام ئەردۆغان باش بزانێت بەرخۆدانیی گەل لە هێرشەكانی سوپای توركیا بەهێزترە.

ئەمرۆ شەممە ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە شەهیدبوننی ژمارەیەك شەهیدی راگەیاند كە یەكێك لەو شەهیدانە ڤیان سۆرانبوو كە بەڵێنی دابوو تا دوا دلۆَپە بەرگری لە عەفرین بكات میدیاكانی عەفرین بڵاویان كردوەتەوە كە ڤیان بەڵێنەكەی بەسەر برد.




PM:09:12:03/03/2018