بەرپرسی ماڵپەڕی ئەعماق دەستگیركرا

هێزە عێراقیەكان بەرپرسی ماڵپەڕی ئەعماقی داعش و ژمارەیەك لە هاوكارەكانیان دەستگیركرد.

ماڵپەڕی "ڕوسیا تودەی" لە زاری عەبدولعەزیز مەعازیدی كە لە سوپای عێراقدا پلەی رائدی هەیە، بڵاویكردەوە، "هێزە عێراقیەكان بەرپرسی ماڵپەڕی ئەعماقی داعش و ژمارەیەك لە هاوكارەكانیان دەستگیركردووە لە گوندێكی نزیك موسڵ".

عەبدولعەزیز مەعازیدی، ڕاشیگەیاندووە، "ئەو چەكدارەی داعش كە ماڵپەڕی ئەعماقی بەڕێوەبردووە ناوی عوسمان خالیدە و دوێنێ لەگەڵ پێنج چەكداری دیكەی داعشدا لە گوندی عەلی مشارف لە نزیك موسڵ دەستگیركراون".

ماڵپەڕی ئەعماقی داعش لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ سەرجەم هەواڵ  و چالاكییەكانی داعشی بڵاودەكردەوە و زۆربەی ڤیدیۆكانی سەر بەم ماڵپەڕەش لەلایەن كۆمپانیا گەورە جیهانییەكانی وەك  گۆگڵ و یاهۆ و  فەیسبوك و تویتەر دەسڕانەوە.



AM:11:54:05/03/2018