مەسعود حەیدەر: پشكی هەرێمی كوردستانمان زیادكرد

ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد كە بڕیاری گۆڕانكاری لە یاسای بودجەی عێراق دراوە و دەكرێتە ١٤%.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە، ”بودجەكەی ھەرێممان زیاد كرد".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوەشی ڕوون كردووەتەوە، دوای ئەوەی كە مووچەی فەرمانبەران لە پرۆژە یاساكەدا ترلیۆنێك كەم كرابووەوە، ”نووسراوێكم ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد، بۆ زیادكردنی پارەی (یەدەگی فریاكەوتن) لە دوو ترلیۆنەوە بۆ سێ ترلیۆن، بۆ ئەوەی بودجەی ھەرێمی كوردستان ببێتە ٧،٥٩٧ ترلیۆن و پشكی كورد لە ٦٧.١٢٪‏ەوە ببێتە ١٤٪".

مەسعود حەیدەر ئاماژەشی بەوە داوە كە لەمبارەیەوە سبەی سێشەممە ٦ی ئاداری ٢٠١٨ لە پەرلەمان كۆبوونەوەیان دەبێت.



PM:02:30:05/03/2018