بارانی مانگی شوباتی ئەمساڵ لە ٨۰ ساڵی ڕابردوودا نەبووە

دەستەی گشتیی باری کەشناسی و باران بارینی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ١٩٤١ەوە تائێستا هیچ مانگێکی ساڵ ئەوەندەی مانگی رابردوو بارانی بە خۆوە نەبینیوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەو دەزگا کەشناسییەی عێراق، کۆی گشتیی بارانبارین لە مانگی شوباتدا ٦٧،٨ ملم بووە، لە کاتێکدا کۆی گشتیی باران لە مانگی شوباتی لە ٨٠ ساڵی رابردوو ٣١،٣ بووە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

دەشڵێت، ئەو بڕە بارانەی مانگی رابردوو، وەرزی ئەمساڵی لە وشکەساڵییەوە بۆ وەرزێکی باراناوی گۆڕیوە.

لە هەرێمی کوردستانیش بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی رایگەیاند، لە ١ی شوبات تاوەکو ١ی ئازار بڕی ٤٠٠ ملم باران لە سلێمانی، هەولێر ١٦٥ ملم، کەرکوک ١٧٣ ملم و لە دهۆکیش ١٢٢ ملم باران باریوە.



PM:03:57:06/03/2018