نوری مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له عه‌فرین، به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، به‌لایه‌نی كه‌م هێزه‌كانی توركیا 10 تا 15 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری عه‌فرینه‌وه دوورن.
وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه، ره‌تیشیكرده‌وه سوپای توركیا عه‌فرینی گه‌مارۆ دابێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی یه‌په‌گه دوای ئه‌وه هاتووه، كه ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی شاری عه‌فرینیان گه‌مارۆداوه و، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌چنه ناو ئه‌و شاره.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو، 1700 شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده، بۆ پشتیوانیكردن له یه‌په‌گه، كه له شاره‌كانی ره‌ققه، دێر زوور و حه‌سه‌كه‌وه هاتبوون، به چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه گه‌یشتنه ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و، بڕباره رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی توركیا ببنه‌وه.