ڤیەنا… هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران

لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا کەسێکی خەڵکی ئەو وڵاتە هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئێران، بەڵام بەهۆی تەقەی پاسەوانەکان کوژرا.


بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 12-3-2018، کەسێکی تەمەن 26 ساڵ لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا بە چەقۆ هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئێران.


بەپێی راگەیەنراوی پۆلیس، گەنجەکە سەرەتا لە دەرەوەی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانێک، دواتریش تەقەی لێکراوە و کوژراوە.


هیراڵد سۆرۆس، وتەبێژی پۆلیسی ڤیەننا رایگەیاندووە: "لە هێرشەکەدا پاسەوانەکە برینداربووە و هێرشکارەکەش کوژراوە".



AM:10:38:12/03/2018