یەپەژە ڕاگەەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە شەڕڤانێکیان بەناوی ڕۆهەندا خەمگین، لەکاتی بەرگریکردن لە عەفرین، لەگەڵ باوکی‌دا شەهیدبوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن-یه‌په‌ژه، لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی شەڕڤانێکیانی لەگەڵ باوکی‌دا لە عەفرین ڕاگەیاند و ڕاگەیەندراوە "ڕۆهه‌ندا خه‌مگین له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا، كاتێك چاودێری شه‌ڕی عه‌فرینی ده‌كرد كه ئامانج له‌و شه‌ڕه قڕكردنی گه‌له‌كه‌یه‌تی، له به‌ره‌ی جندرێس شه‌هیدبوو
ئەوەش هاتووە: ڕۆهه‌ندا-ی هاوڕێمان به ڕۆحی گه‌نجانه‌ی خۆی، به مۆراڵ و په‌یوه‌ستبوونی به فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیی ده‌ناسرا، له‌گەڵ باوكی کە ناسراوە بە ''باوكی ئازاد" ده‌ستیان له خاك و گوندەکەیان به‌رنه‌دا و لەگەڵ هێزه‌كانی پاراستن چه‌كیان هه‌ڵگرت و و‌ڵاتی خۆیان پاراست
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌په‌ژه‌دا هاتووه: ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌ژه، به‌ڵێنی درێژه‌پێدانی ڕێبازی هاورێی خۆمان ڕۆهه‌ندا، مه‌زڵوم، ئه‌یلوول، ڕوومه‌ت و تۆڵهڵدان ده‌ده‌ین، كه له ڕێی ڕاستییدا خۆیان فیدا كرد، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كه‌ین، به‌و ڕۆحی وڵاتپارێزییه‌ی "باوكی ئازاد" پیشانی داوه، به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ین.