ناوبژیوانی یاریەکەی بەرشەلۆنەو چێڵسی بناسە


ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوبژیوانێکی سلۆڤینی بۆ بەڕێوەبردنی یاری نێوان بەرشەلۆنەو چێڵسی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دیاری کرد.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو چێڵسی لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکببنەوە.

بۆ یاریەکە یۆفا ناوبژیوانی سلۆڤینی دامیر سکۆمینای دیاری کردووە، کە ئەم ناوبژیوانە زۆر لێهاتووەو تەمەنی ٤١ ساڵە.



PM:11:22:12/03/2018