خانمە پێشكەشكارێكی پێشووی ئێن ئاڕتی هاوسەرگیری كرد

یەكەم پێشكەشكاری كەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی، پاش چەند ساڵێك دەستگیرانداری ئاشكرایكرد كە چووەتە كەژاوەی زێڕینەوە.

تەیب لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی بڵاوكردووەتەوە كە لەگەڵ پیاوێكدایە و ئاشكرایكردووە كە هاوبەشی ژیانێتی و ئەو پیاوەش لە پڕۆفایلی تایبەتی خۆی نوسیویەتی كە دروستكەری فیلمە.

غالیە لە ئێستادا تەمەنی ٢٨ ساڵە ساڵی ڕابردوو وازی لە كەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی هێنا و عێراقی جێهێشت لە نوێترین پۆستیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشكرایكرد كە هاوسەرگیری كردووە.









ئه‌م بابه‌ته ‌14512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:32:13/03/2018