ڤیدیۆ چامپیۆنس لیگ: مانچستەریونایتد کرایە دەرەوەو رۆما سەرکەوت



لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمشەو یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لە خولەکە کرایە دەرەوەو یانەی رۆماش سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.

مانچستەریونایتد لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی سیڤیای ئیسپانی کردوو لە ئەنجامدا ٢-١ یاریەکەی پێ دۆڕاندوو لە خولەکە ماڵئاوایی کردوو یانەی سیڤیاش سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.

دوو گۆڵی سیڤییا بن یەدر تۆماری کردوو تاکە گۆڵەکەی مانچستەریونایتدیش لۆکاکۆ تۆماری کرد.

لە یاریەکی تردا یانەی رۆمای ئیتاڵیا توانی ١-٠ شکست بە یانەی شاختاری ئۆکرانیا بێنێت و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بکات.
رۆما بە گۆڵی یاریزان دزیکۆ توانی یاریەکە بباتەوە.











AM:12:55:14/03/2018