ئارینا حەمید بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت

خانمە پێشکەشکاری دیاری کوردستان 24 " ئارینا حەمید" وێنەیەکی خۆی بەشێوەیەکی جیاواز بڵاوکردەوەو کە بۆتە جێگای راکێشانی سەرنجی هەوادارانی.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئارینا حەمید وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" هەندێک کەس ئەوەنە لە ژیانت تەداخول ئەکەن ئەبێ پێیان بڵێی ببورە لە ناو تەداخولەکانی بەڕێزتا ئەژیم".

ئارینا حەمید مەجید، لە ساڵی  1988 لە شاری بۆكان لە ڕۆژهەڵانی كوردستان لەدایك بووە و لە چەندین دەزگای ڕاگەیاندن كاری كردوە و ئێستا لە كەناڵی K24 لەگەڵ هاوسەرەكەی بێژەری هەواڵەكانن.



PM:03:58:14/03/2018