سزای زیندای هەتا هەتایی بۆ پاسەوانێکی فوئاد مەعسوم دەرچوو

دادگایەکی شاری بەغدا سزای هەتاهەتایی بەسەر پاسەوانێکی سەرۆک کۆماری عێراقدا سەپاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرخ لە بەغدا، بڕیارەکەی لە دژی بەشدار عومەر فەقێ، یەکێک لە سەربازەکانی پاسەوانی فوئاد مەعـسوم، سەرۆک کۆماری عێراق دەرکردووە

دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ بەهۆی کوشتنی ئەندازیار سائیر کازم ئەکڕەع، یاریدەدەری بەڕێوەبەری شارەوانیی ناوچەی دۆرەی بەغدا، بڕیاری زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر  بەشداردا سەپاندووە

بەشدار عومەر فەقێی تەمەن 31 ساڵ، کە خەڵکی شاری کەرکووکە، لە رۆژی 22ـی ئابی 2017 بەهۆی نەوەستانی سائیر کازم ئەکڕەع لە بازگەیەکی هێزەکەیان، تەقەی لێ کرد و کوشتی



PM:07:33:14/03/2018