پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک کەسێک گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممه لەقەزای کفری لەکاتی کارکردندا تراکتۆرێک وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی بە ناوی ئیبراهیم عەزیز حەمە، لە دایکبووی ١٩٧٨ دانیشتووی قەزای کفری، بووە بە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.