له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی گه‌رمیان وانه زاسنتییهكان وه‌كو وانه تیۆریهكانن و هیچ قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تاقیگه‌ی نیه بۆ رونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته زانستییه‌كان.
به‌پێی راپۆرتێكی یه‌كه‌ی چاودێریی حكومه‌تی خۆجێی گه‌رمیان، كه‌له باره‌ی كێشه‌ی وانه زانستییه‌كان له بواری په‌روه‌رده‌دا له‌گه‌رمیان ئاماده‌ی كردوه، هێمای بهوهكردوه كه كێشه‌یه‌كی زۆر هه‌یه له وتنه‌وه‌ی وانه زانستییه‌كانی وه‌كو فیزیا و كیمیا و زینده‌زانی دا، به‌شێوه‌یه‌ك فێرخوازان هه‌روه‌كو چۆن مێژو و جوگرافیا ده‌خوێنن، ئه‌و وانانه‌ش ده‌خوێنن و جیاوازیه‌كی نییه.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه ئه‌و وانانه بۆ رونكردنه‌وه‌یان، پێویستییان به تاقیگه هه‌یه، به‌ڵام هیچ قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌رمیان تاقیگه‌ی نییه، هه‌روه‌ك له كۆی 36 قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی دا، ته‌نها 10 دانه‌یان تاقیگه‌یان هه‌یه‌و ئه‌و تاقیگهیانهش به‌شی پێویست كه‌ره‌سته‌و ئامێری تێدا نییه. یه‌كه‌ی چاودێری حكومه‌تی خۆجێی گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی رادیۆی ده‌نگ و رێكخراوی (NED) ئه‌مریكیه و له ماوه‌ی سالێكدا 24 راپۆرت له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له گه‌رمیان ده‌خاته‌رو و تاوه‌كو ئێستا 10 راپۆرتی بڵاوكردوه‌ته‌وه.